مارسێلۆ ماڵئاوایی دەکات

مارسێلۆ ماڵئاوایی دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مارسێلۆ ماڵئاوایی دەکات
0

لایک

یاریزانی بەتوانای بەرازیلی یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەیان لە لیڤەرپوول، رایگەیاند کە لە یانەی ریال مەدرید جیادەبێتەوە.

بەپێی لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ کەناڵی کواترۆ ـی ئیسپانی، مارسێلۆـی ئەستێرەی بەرازیلی، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جێدێڵێت، دوای یارییەکەی دوێنێ شەو کە لەنێوان ریال مەدرید و لیڤەرپول ئەنجامدرا، وتوویەتی، “ئەمە کۆتا یاریم بوو بە درێسی ریال مەدرید”.

گرێبەستەکەی مارسێلۆ لە مانگی حوزەیران تەواو دەبێت، ئیدارەی یانەکە لە ئێستادا خواستیان نییە لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی، هۆکارەکەشی بۆ تەمەنەکەی و جێگرتنەوەی فیرلاند مێندی دەگەڕێتەوە.

ناوبراو لەساڵی 2006ـەوە لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدە و 16 ساڵە لە قەڵای سانتیاگۆ بێرنابێو یاری دەکات.