لە 9 مانگدا عێراقییەکان 5250 موڵکیان لە تورکیا کڕیوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە 9 مانگدا عێراقییەکان 5250 موڵکیان لە تورکیا کڕیوە

لە 9 مانگدا عێراقییەکان 5250 موڵکیان لە تورکیا کڕیوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لە 9 مانگدا عێراقییەکان 5250 موڵکیان لە تورکیا کڕیوە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، کە هاووڵاتیانی عێراق لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا، 5250 خانوو ڤێلا و موڵکی جیاوازیان بە ڕێگەی فەرمی کڕیوە.

دەستەی ئاماری تورکی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە عێراق لە پلەی سێیەمدا دێت بۆ کڕینی موڵک لە تورکیا، ئاماژەش بەوە دەکات کە رێژەی کڕینی موڵک بەراورد بە ساڵی پار %6 دابەزینی بەخۆوە بینیوە، چونکە ساڵی پار لە هەمان بەرواردا عێراقییەکان 5858 موڵکیان لە تورکیا کڕیوە.

هەر لە ئامارەکەشدا هاتووە، وڵاتی رووسیا لە پلەی یەکەمدا دێت، بۆ کڕینی موڵ لە تورکیادا و ماوەی چەند ساڵێکە رووسیا لە ریزبەندی کڕینی زۆرترین موڵکن لە تورکیا، دواتر وڵاتی ئێران دێت لە پلەت دووەمدا و دواتر عێراق و کازاخستان.