دوای تێپه‌ڕبوونی 198 كاتژمێر و لەمیانی 9ـهەمین رۆژی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی مەڕاش لە توركیا، تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاگوزاری سه‌ركه‌وتو بون له رزگاركردنی دوو برا له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی رووخاوی مه‌ڕاش.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی توركیا، تیمه‌كانی فریاگوزاری توانیان له‌ژێر داروپه‌ردووی ئه‌و بینایه‌ی كه تیایدا نیشته‌جێ بوون، بگه‌نه محه‌ممه‌د ئه‌نه‌س یه‌نیناری ته‌مه‌ن 17 ساڵ و براكه‌ی كه ته‌مه‌نی 21 ساڵه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و دوو برایه به‌برینداری له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی رووخا‌و ده‌رهێندراون، راسته‌وخۆش گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیانه‌وه، تاكو ئێستا له بار و گوزه‌ران و شێوازی مانه‌وه‌یان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كه نه‌زانراوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا چۆن ژیانیان تێپه‌ڕیوه.


1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت