لە 27 ساڵی رابردوو زۆرترین رۆژنامەنووس لە عێراق کوژراوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە 27 ساڵی رابردوو زۆرترین رۆژنامەنووس لە عێراق کوژراوە

لە 27 ساڵی رابردوو زۆرترین رۆژنامەنووس لە عێراق کوژراوە

لە 27 ساڵی رابردوو لە سەرانسەری جیهان لە ناوچەکانی جەنگ هەزار و 814 رۆژنامەنووس و میدیاکار کوژراون.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
لە 27 ساڵی رابردوو زۆرترین رۆژنامەنووس لە عێراق کوژراوە
0

لایک

لە 27 ساڵی رابردوو لە سەرانسەری جیهان لە ناوچەکانی جەنگ هەزار و 814 رۆژنامەنووس و میدیاکار کوژراون.

لە تورکیا بە بۆنەی رۆژی 6ی نیسان “رۆژی رۆژنامەنووسە کوژراوەکان”ـندا ئاژانسی ئانادۆڵو چەند داتا و زانیاری نێوان ساڵانی 1995-2022 سەبارەت بە رۆژنامەنووس و میدیاکاران کۆکردەوە و بڵاوکردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی ناوبراو، لە نێوان ساڵانی 1995-2022 هەزار و 814 رۆژنامەنووس و میدیاکار لەسەر کارەکانیان کوژراون. شایەنی باسە ئەو کەسانە یان لە بەرەکانی جەنگ کوژراون، یانیش لە کاتی لێکۆڵینەوەیان لەسەر رێخراوی تاوانکەر تیرۆرکراو.

لەو ماوەیەدا لە عێراق 339 ژۆژنامەنووس کوژراون کە زۆرترینیان لە نێوان ساڵانی 2006-2007 بووە. ئەم بڕە ژمارەیەش زۆرترینە لە سەرانسەری جیهان.

شایەنی باسە تەنها لە نێوان ساڵانی 2012-2021 905 رۆژنامەنووس لە سەرانسەری جیهان کوژراون.