ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و رەشنووسی پڕۆژە یاسای (وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان) تاوتوێ کرد.
ئەنجومەنی وەزیران لەمیانی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادەکاریی پێویستی کردووە بۆ ئەوەی لە 20ـی ئەم مانگەوە، نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوی و ساردەکانی هەرێم بە سەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت هاوشێوەی ساڵانی پێشوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2022، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، رەشنووسی پڕۆژە یاسای (وەبەرهێنانی کانزایی لە هەرێمی کوردستان) بۆ گفتوگۆ و راگۆڕینەوە خرایەڕوو.
لەم بارەیەوە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران باسیان گرنگیی و بایەخیی هەبوونی پڕۆژە یاسای وەبەرهێنانی کانزایی کردووە، کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی ئابووری هەرێم و رێکخستنەوەی بواری وەبەرهێنان لە سامانی کانزاکانی هەرێم بە دید و ستراتیجێکی نوێ کە “باشترین ئەزموون و پێوەر و رێکارە کارپێکراوە نێودەوڵەتییەکان لەخۆ بگرێت، چونکە تا ئێستا یاسایەکی کۆنی عێراقی بەرکارە کە هی ساڵی 1988ـە و بەربەست و ئاستەنگی زۆری تێدایە و ناگونجێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستا.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی کە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت خرایەڕوو. کە تیایدا هاتووە، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ لە سەر داوای سەرۆکوەزیرانی هەرێم، رەزامەندی داوە لە سەر ناردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لەم مانگە، وەک قۆناغی یەکەم، ئاماژەشی بەوەدا کە وەزارەت ئامادەکاریی پێویستی کردووە لە 20ـی ئەم مانگەوە، سەرەتا نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوی و ساردەکانی هەرێم بە سەر هاووڵاتییان دابەش بکرێت هاوشێوەی ساڵانی پێشوو.
بڕگهی سێیهم تایبەتبوو بە خستنهڕووی پێشنیاری وهزارهتی كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان بۆ گهڕاندنهوهی ئهو منحانهی وهریانگرتووه لهدوای بهركاربوونی یاسای چاكسازی.
بڕگهی چوارهمیش بریتیوو له خستنهڕووی پێشنیاری وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار بۆ ههمواركردنهوهی خشتهی ژماره (5) له بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران تایبەت بە بهكرێدانی ناوچه پیشهسازییهكان.