لە سوید قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێکدا سوتێندرا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • لە سوید قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێکدا سوتێندرا

لە سوید قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێکدا سوتێندرا

حوزه‌یران 29, 2023 08:47
لە سوید قورئانی پیرۆز لە بەردەم مزگەوتێکدا سوتێندرا
0

لایک

لە شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید کەسێکی بە رەچەڵەک عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیکا لە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم لە ژێر پارێزگاری پۆلیسی ئەو وڵاتە قورئانی پیرۆزی سووتاند.

مۆمیکا کە لە ژێر پارێزگارییەکی بەرفراوانی پۆلیسدا ھاتە بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم لە ناوچەی مێدبەرگەرەپلاتسن، سەرەڕای کاردانەوەکانی خەڵکی دەوروبەری، قورئانی پیرۆزی فڕێدایە سەر زەوی و پێی لەسەر دانا و پاشانیش سووتاندی.

لە بەرامبەر ئەو ئیستفزازییەی کە لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا روویدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو شارە بۆ رێگریکردن لە سەرھەڵدانی ھەر رووداوێک لە ستۆکھۆڵم، سەرجەم پۆلیسەکانی ئەو شارەی بۆ بەردەم مزگەوتی ستۆکھۆڵم بانگھێشت کردبوو.

مەحموود خەلفی، سەرۆکی وەقفی مزگەوتی ستۆکھۆڵم، کە کاردانەوەی بەرامبەر رێگەدان بە ئەنجامدانی ئەو ئیستیفزازییە نیشاندا، رایگەیاند کە ئەو کردەوەیە مووسڵمانانی بە قوڵی خەمبار کردووە.

لە مانگی شوباتدا لە سوید، سەلوان مۆمیکای بە رەچەڵەک عێراقی و کریس ماکۆندئاوت کە بە رەچەڵەک ئەفریقییە ویستبوویان قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکھۆڵم و باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵم بسوتێنن بەڵام پۆلیسی ئەو وڵاتە بە ھۆکاری ئەمنیی رێگەی بەم ئیستفزازیانە نەدابوو.

دواتریش مۆمیکا و ماکۆندئاوت بڕیارەکەی پۆلیسیان گواستەوە بۆ دادگا.

بەم پێیەش دادگای کارگێڕی سوید بڕیارەکەی پۆلیسی لە 4ـی نیسان ھەڵوەشاندەوە و ئاماژەی بەوەدا کە “نیگەرانی مەترسییەکانی ئەمنیی” بەس نییە بۆ سنووردارکردنی مافی خۆپیشاندان.

لە بەرامبەر ئەمەشدا پۆلیسی ستۆکھۆڵم بڕیارەکەی بەرزکردەوە بۆ دادگای باڵای سوید.

بە ھەمان شێوە دادگای باڵا ئەم بڕیارەی دادگای کارگێڕی پەسەند کرد و لە 12ـی حوزەیران بڕیارەکەی پۆلیسی لەمەڕ “قەدەغەکردنی سووتاندنی قورئانی پیرۆز” ھەڵگرت.

En az 10 karakter gerekli