لە کەرکوک 5 تیرۆریست دەستگیرکران

لە کەرکوک 5 تیرۆریست دەستگیرکران

هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوک 5 ئەندامی رێکخراوی تیتۆریستی داعش-یان دەستگیرکرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
لە کەرکوک 5 تیرۆریست دەستگیرکران
0

لایک

هێزە ئەمنییەکان لە کەرکوک 5 ئەندامی رێکخراوی تیتۆریستی داعش-یان دەستگیرکرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە سنووری پارێزگای کەرکووک، 5 تیرۆریست دەستگیرکران.

ئەم تیرۆریستانە بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بە پێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون.

ئاماژە بەوەشدراوە کە تیرۆریستەکان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی له‌دژیان.