لە کەرکوک دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیرا

لە کەرکوک دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیرا

لە پارێزگای کەرکوک لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنییدا گیرا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لە کەرکوک دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیرا
0

لایک

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنکێان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە دەورووبەری گوندی نوویشین سەربە ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.

هاوکات راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر چوار گولـلە ھاوەن و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە تەقەمەنییەکان دوای ھەڵگرتنەوەیان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵییەوە، لەناوبراون.