لە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعشدا لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، ھەشت پۆلیسی فیدراڵیی کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە کەرکووک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، دوو بۆمب کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە چێنراوبوو لە گوندی سەفرە سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، بە کاروانێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا تەقیوەتەوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵیی بە پلەی رائید و حەوت پۆلیسی دیکە کوژراون.