لە کیێڤ دەنگی چوار تەقینەوە بیسترا

لە کیێڤ دەنگی چوار تەقینەوە بیسترا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لە کیێڤ دەنگی چوار تەقینەوە بیسترا
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چوار تەقینەوە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای هەژاند، تەقینەوەکان پێگە سەربازیی و گەنجینەکانی چەک و تەقەمەنیی ئۆکرانیای کردووەتە ئامانج، لە هەمان کاتدا کیێڤ بەردەوام داوای پاڵپشتیی زیاتری وڵاتانی ئەوروپا دەکات.

سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ چوار تەقینەوە لە کیێڤ روویانداوە، یەکێک لە تەقینەوەکان لە ناوچەی نیشتەجێبوون بووە لە ناوەندی شارەکەدا و بووەتەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری ئەو بەرپرسە ئۆکرانییەوە بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانەوە نییە.

دوێنێ شەممە کۆشکی کریملن رایگەیاند، کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەبات و کۆبوونەوەکەی بە “ئیلهام بەخش” ناوبردووە.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشکرایکرد، هێزەکانی لۆگانسک هەردوو شاری سفیرۆدۆنترک و پۆرۆفکسۆییان کۆنترۆڵکردووە.