به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو لە هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، هاووڵاتیان و تیمەکانی فریاکەوتن دەکەن مەترسی لافاو بە هەند وەربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەری هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارینی بەهێز هه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه ئاستی رووبار و چۆمەکان به‌رزده‌بنه‌وه، بۆیە تکا لە هاووڵاتییان دەکەین ئامادەسازی پێویست بكه‌ن و خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیک رووبار و چۆمه‌كان دووربخه‌نه‌وه”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوکات داواش لە دانیشتووانی ئه‌و گوندانه دەکەن، کە رووبار و ئاوی ئـاوەڕۆی شارەکان بە نزیکیاندا تێپه‌ڕده‌بێت، بەتایبەتی دەوروبەری شاری هەولێر(ئەربیل) و شارە گەورەکان، مەترسی لافاو بە هەند وەربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و شارەوانییەکان دەکات، لەیەکەم كاتژمێره‌كانی (پێنجشەممەی داهاتوو 24ـی تشرینی دووه‌مەوە) لەوپەڕی ئامادەباشیدابن.