بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر(ئەربیل) رایدەگەیەنێت لە رۆژانی داهاتوودا سەبەتەی خۆراکی مانگی 11 دابەشدەکرێت، بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە لە رۆژانی پشووی فەرمیشدا تا 29ی مانگ دەوامی دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک/هەولێر بۆ بریکارەکان رایگەیاندووە، لە 26-12-2022 تاکو 29-12-2022 لە فەرمانگەکەیان لە کاتژمێر 9ی بەیانی تاکو 1ی پاشنیوەڕۆ دەوام دەکرێت.
ئەوەش هاتووە، داوا لە بریکارەکانی ژمارە (201 + 202 + 203 + 204 + 205 + 206 + 207 + 208 + 209 + 210 + 211) دەکەن سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری مانگی کانوونی یەکەمی 2012.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژانی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی 11ی ساڵی 2022 دەکرێت، هەر بریکارێک پێشەکی لیستی بریکای نەباتەوە و پارەکەی نەخەوێنێت بەشەخۆراکی بۆ رەوانە ناکرێت.