رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە راپۆڕتێکدا ئاشکرایدەکات، دواهەمین وەزیری دارایی ئەفغانستان لە حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی لەدوای کۆچکردنی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاری شۆفێری تاکسی دەکات و سوپاسگوزاریی خۆشی دەربڕیوە کە ئەو کارەی دەستکەوتووە.
رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاویکردووەتەوە، خالید بایندا، دواهەمین وەزیری دارایی حکومەتی ئەفغانستان کە هەتا هاوینی رابردوو سەرپەرشتی بودجەی وڵاتێک بە بڕی حەوت ملیار دۆلار دەکرد، ئێستا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا شۆفێری تاکسی کۆمپانیای ئۆپرە.
بایندا هاوسەر و چوار منداڵەکەی کە لەدوای گرتنەوە دەستی دەسەڵات لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە ئەفغانستانیان بەجێهێشت، بۆ رۆژنامەکە وتویەتی، ئەگەر لەماوەی دوو رۆژدا بتوانم 50 گەشت بکەم بە تاکسییەکەم بەبڕی 95 دۆلار پاداشت دەکرێم.
تایبەت بە کارەکەی ئەوەشی راگەیاندووە، سوپاسگوزاری ئەو دەرفەتەم کە هاتووەتە پێشم ، ئەمە مانای ئەوەیە نابێت بێ هیوا بم، جگە لەوەی وایکردووە لەو دۆخە جەنجاڵییەی وڵاتەکەم تێی کەوتووە دووربکەومەوە.