لە هەولێر کۆمپانیاکانی دانانی سیستمی غاز ئاگادار دەکرێنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە هەولێر کۆمپانیاکانی دانانی سیستمی غاز ئاگادار دەکرێنەوە

لە هەولێر کۆمپانیاکانی دانانی سیستمی غاز ئاگادار دەکرێنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە هەولێر کۆمپانیاکانی دانانی سیستمی غاز ئاگادار دەکرێنەوە
0

لایک

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا لە سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە لە بواری غازی ئێڵ پی جیدا کاردەکەن، سەردانی پارێزگا بکەن.


پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایادا هاتووە، “داوا لە هەموو ئەو کۆمپایانیانە دەکەین کە لە بواری غازی LPG کاردەکەن لە سبەینێ ١١ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە سەردانی پارێزگا بکەن و خۆیان ناونووس بکەن.”

ئەوەش هاتووە، “پێویستە ئەو کۆمپانیایانە ژمارەی تەلەفۆن و ئەدرێسی کۆمپانیا و لە چ بوارێکی سیستەمی LPG کاردەکات بەردەست بێت بۆ ئەوەی لیژنەی تایبەت سەردانیان بکات و بابەتی ڕێگە پێدانیان تاوتوێ بکرێت.”

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لەماوەی رابردوودا چەند رووداوێکی جیاوازی تەقینەوەی سیستمی غازی شل لە هەرێمدا روویدا، کە تیایدا لە رووداوێکی تەقینەوەی سیتمی غازدا لە شاری سلێمانی، 15 کەس گیانیان لەدەستدا کە 14یان ئەندامی یەک خێزان بوون و نۆ ئەندامی دیکەی هەمان خێزان برینداربوون. هەر لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکیشدا، لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە دهۆک، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکی 30  کەسی دیکە برینداربوون. ئەوە جگە لە چەند رووداوێکی گڕگرتنی ماڵان بەهۆی غازەوە، کە زیانی ماددی و گیانی لێکەوتووەتەوە.