پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنێك گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر (ئەربیل) كه “به‌شێك له سه‌ری بڕدراوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگەیاند، “ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنێكی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی رۆژئاوا، كه به‌شێك له سه‌ری بڕدراوه و تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت”.
به‌پێی زانیاره سه‌ره‌تاییه‌كان، ژنه‌كه دانیشتووی گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێرە و خاوه‌نی چوار منداڵه، تا ئێستاش هۆكاری مردنه‌كه‌ی رووننه‌بووه‌ته‌وه.