لە هەولێر چەند كەسێک دەستگیركران كە هاووڵاتییەكیان رفاندووە و ئۆتۆمبێلەكەشیان دزیوە

لە هەولێر چەند كەسێک دەستگیركران كە هاووڵاتییەكیان رفاندووە و ئۆتۆمبێلەكەشیان دزیوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە هەولێر چەند كەسێک دەستگیركران كە هاووڵاتییەكیان رفاندووە و ئۆتۆمبێلەكەشیان دزیوە
0

لایک

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی رفاندنی هاوڵاتییەك و دزینی ئۆتۆمبێلەكەی راگەیاند.

هۆگز عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رایگەیاند، دوای ئەوەی پیاوێك سكاڵای كرد كە كوڕەكەیان ڕفاندووە و ئۆتۆمبێلەكەیان لە جۆری شۆفرلێت كروز دزیوە، تیمێك لە پۆلیسی هەولێر پێكهێندرا و بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانە كرا.

ئاشكرایكرد، تۆمەتباران كوڕەكەیان ئازادكردووە و دوای پێنج كاتژمێر لە رووداوەكە سێ كەس بە تۆمەتی رووداوەكە دەستگیركران كە دانیانناوە بە تاوانەكە و هاوكات دانیانناوە بە تاوانێكی دزیكردنیش لە گەڕەكی ڕاستی شاری هەولێر.

راشیگەیاند، تۆمەتباران رادەستی یاساكران و بەپێی ماددەی 442 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.