لە هەولێر نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بە نزیكەی گەیشتە 18 هەزار دینار.
مانگی رابردوو، مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، 11 کاژێر کاریان کردووە، بەو هۆیەوە نرخی ئەمپیرێک کارەبا بە 12 هەزار و 250 دینار تاوەکو 15 هەزار و 500 دینار دیاریکراوە، بۆ ئەوانەی بە خشتە کاریان کردووە.
هەروەها ئەو گەرەکانەی هەولێر کە داوایانکردووە لە نەبوونی کارەبای نیشتمانی، مۆلیدەکان 24 کاژێر کار بکەن، 17 هەزار و 500 دیناریان بۆ دیاریکراوە.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی دیاریکرد، نرخەکان لە 12 هەزار و 500 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 14 هەزار دینار.