لە هەولێر نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی پرۆژەکانی نیشتەجێبون زیادکرا
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • لە هەولێر نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی پرۆژەکانی نیشتەجێبون زیادکرا

لە هەولێر نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی پرۆژەکانی نیشتەجێبون زیادکرا

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی پرۆژەکانی نیشتەجێبونی دیاریکرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
لە هەولێر نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی پرۆژەکانی نیشتەجێبون زیادکرا
0

لایک

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (ئەربیل) نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی پرۆژەکانی نیشتەجێبونی دیاریکرد.

بەگوێرەی نوسراوێک کە واژۆی ئەندامانی لیژنەی دیاریکردنى نرخى خزمەتگوزاری پڕۆژەکانى نیستەجێبونى هەولێری (ئەربیل) لەسەرە، لەسەر فەرمانی ئومێد خۆشناو پێداچوونەوە بە نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون کراوە.

ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی گرانبونی نرخی سوتەمەنی خەرجی خاوەن مۆلیدەکان زیادیکردوە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، “بڕیارمانداوە نرخی (یەک کیلۆ وات، کاتژمێر)کارەبای مۆلیدە لە (325) دینارەوە بکرێت بە ( 365) دینار”.

هەر لایەنێک سەرپێچی بکات لێپێچێنەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزای دارایی توند دەدرێت بە پێبژاردن.