لە هەولێر دابەشکردنی بەنزین بە سیستەمی تاک و جووت دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە هەولێر دابەشکردنی بەنزین بە سیستەمی تاک و جووت دەستیپێکرد

لە هەولێر دابەشکردنی بەنزین بە سیستەمی تاک و جووت دەستیپێکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
لە هەولێر دابەشکردنی بەنزین بە سیستەمی تاک و جووت دەستیپێکرد
0

لایک

لە ئەمڕۆوە لە شاری هەولێر بەنزین بە سیستەمی تاک و جووت بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت، ئەمڕۆ ژمارە جووتەکان بەنزینیان بەسەردا دابەشدەکرێت و 14 بەنزینخانەش بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-03-2022، لە شاری هەولێر کار بە سیستەمی تاک و جووت بۆ دابەشکردنی بەنزین بەسەر شۆفێران کرا. 14 بەنزینخانەش بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراون، 6 بەنزینخانە بۆ تاکسی و بەنزینخانەیەک بۆ پاس و ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە، 7 بەنزینخانەش بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت.

ئەو بەنزینخانانەی کە ئەمڕۆ ژمارە جووتەکان بەنزینی 690 دیناریان لێ دابەشدەکرێت، بۆ تاکسی کە 6 بەنزینخانە تەرخانکراون بریتین لە بەنزینخانەکانی:

سەن ئۆیل، لە گەڕەکی ژیان
سەن ئۆیل، 100 مەتریی بەرامبەر کۆمەڵگەی فاخیر مێرگەسوری
سەن ئۆیل، رێگای کەسنەزان نزیک ماجدی مۆڵ
سازین، 100 مەتریی لە گەڕەکی فەرمانبەران
گۆڵدن، 100 مەتریی چوارڕیانی مەخموور
کورد نەفت، رێگای موسڵ نزیک پردی 120 مەتریی.

خاک-یش بۆ پاس و ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە تەرخانکراوە، کە دەکەوێتە بەرامبەر پارکی سامی عەبدولڕەحمان.

ئەو 7 بەنزینخانەیەشی کە بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت تەرخانکراون بریتین لە بەنزینخانەکانی:

سەن ئۆیل، لەسەر رێگەی کەرکووک
سەن ئۆیل، لەسەر رێگەی مەخموور نزیک بازگەی کۆن
سەن ئۆیل، پشت وەزارەتی پێشمەرگە
بەنزینخانەی بەحرکە، لەنێو بەحرکە
بەنزینخانەی لۆلیا، لەسەر رێگەی مەخموور نزیک پیرداود
بەنزینخانەی محەممەد، لەسەر رێگەی کەرکووک
بەنزینخانەی کورد نەفت، لەسەر رێگەی بەحرکە نزیک گوندی لوبنانی

رۆژی 16-03-2022 ژووری ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی نرخ لە سنووری پارێزگای هەولێر(ئەربیل) یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کرد. دوای کۆبوونەوەکە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، 14 بەنزینخانەیان بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاکسی و پاسەکان تەرخانکردووە کە رۆژێک بەنزین دەدەنە ئۆتۆمبێلی تابلۆ ژمارە جووت و رۆژێکیش بۆ تابلۆ ژمارە تاک.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی ئەو پرۆسەیە بۆ ماوەی مانگێک ئەزموونی دەبێت. واتە لە 24-03-2022 تاوەکو 24-04-2022 کاری پێدەکرێت.