بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک خۆی بەنێو کۆمەڵێک خەڵکدا کرد و بەھۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) ئاماژەی بەوەکردووە کە کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ئاگادارکرانەتەوە بەبوونی رووداوێکی شێلان لە شەقامی (100) مەتری نزیک سپۆرت سەنتەر و ئاماژە بەوەشدراوە کە دەستبەجێ ھێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ھۆندا ڤۆلستەر) بە خێراییەکی زۆر خۆی بە کۆمەڵە ھاووڵاتییەکدا کێشاوە.
شایەنی باسە تیشک خراوەتە سەر ئەوەش کە لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان ئەفسەرە لە بەغدا ئەرک دەبینێت و دوو کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان ئەفسەرە و تەندروستیی ناجێگیرە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (ز. م. ج.) بەپێی ماددە (24)ی ھاتوچۆ راگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەش داگیراوە.