لە هەرێم ماتەمینی راگەیاندرا و مەراسیمی سەری ساڵ ئەنجام نادرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە هەرێم ماتەمینی راگەیاندرا و مەراسیمی سەری ساڵ ئەنجام نادرێت

لە هەرێم ماتەمینی راگەیاندرا و مەراسیمی سەری ساڵ ئەنجام نادرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە هەرێم ماتەمینی راگەیاندرا و مەراسیمی سەری ساڵ ئەنجام نادرێت
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بەهۆی رووداوەکانی تەقینەوەی سیستمی غازەوە لەم دواییانە لە سلێمانی و دهۆک، هیچ مەراسیمێک بۆ سەری ساڵ ئەنجامنادرێت و ماتەمینی دەبێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، کە هیچ بۆنەیەکی فەرمی بەڕێوەناچێت لەبەر رووداوەکانی تەقینی غاز لە هەردوو شاری سلێمانی و دهۆک، هەولێریش درێژە بە ماتەمینی ئەو دوو شارە دەدات.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، تەنها شارەکان دەڕازێندرێتەوە و خەڵکی دەتوانن خۆشی وەربگرن.

لەلایەکی دیکەوە، سەبارەت بە هاتنی گەشتیاران ئاماژەی بەوەدراوە، لە رۆژانی سەری ساڵدا دەزگای ئاسایش و پۆلیس و هاتوچۆ و تەواوی رێوشوێنە ئەمنییەکان دەگرنەبەر و ئامادە دەبن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و پاراستنی ئاسایشی کوردستان.

بەپێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، ساڵی 2021 ژمارەی گەشتیاران چوار ملیۆن و 189 هەزار گه‌شتیار بووە و راشیانگەیاندووە، لە پلانیاندا هەیە ئەو رێژەیە بەرزبکەنەوە و ژمارەی گەشتیاران بگەیەننە شەش ملیۆن.