لە هەرێم زیاتر لە 160 تووشبووی کۆڕۆنا تۆمارکرا

لە هەرێم زیاتر لە 160 تووشبووی کۆڕۆنا تۆمارکرا

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 168 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا و یەک تووشبووش گیانی لەدەستداوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لە هەرێم زیاتر لە 160 تووشبووی کۆڕۆنا تۆمارکرا
0

لایک

لە راگەیەندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژە بەوەدراوە کە لەماوەی 24 کاتژمیری رابردوو، 168 تووشبووی نوێ تۆمارکراوەو 446 کەسیش چاکبووەتەوە.

هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لەو ماوەیەدا تووشبوویەک گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەت، تاوەکو ئێستا لە چوار پارێزگای هەرێم 463 هەزار و 712 تووشبوو تۆمارکراوە. لەبەرامبەردا 451 هەزار و 734 تووشبوو چاکبووەتەوە. هەر لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و 461 تووشبوو گیانی لەدەستداوە.