ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێكی چاوه‌ڕوانكراو له بواری به‌رهه‌م و پێداویستیه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان بڕیاریداوە بە هەڵگرتنی رەسمی گومرگی و دواخستنی وەرگرتنی باج له‌سه‌ر پێداویستیه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان.
به‌پێی نوسراوێک كه واژۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره، تیایدا هاتووه، “به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێكی چاوه‌ڕوانكراو له بوار به‌رهه‌م و پێداویستیه خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان به‌هۆی جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیاوه و رێگه‌گرتن له گرانبونی نرخ له بازاڕه‌كاندا پێشنیاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی ره‌سمی گومرگی بۆ ماوه‌ی دو مانگ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه خۆراكییانه كه سه‌ره‌كیین”.
به‌پێی نوسراوه‌كه، هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌مه‌كانی (ئارد، برنج، زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه، زه‌یتی گه‌نمه‌شامی، رۆنی روهكی به‌ستوو، رۆنی حه‌یوانی به‌ستوو، چای ره‌ش، شه‌كر، پاقله‌مه‌نی وشک وه‌ک نۆک، نیسک، پاقله، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش، هه‌روه‌ها شیری منداڵان به‌هه‌مو جۆره‌كانییه‌وه باجیان لەسەر هەڵدەگیرێت.
شه‌شی ئه‌م مانگ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبووه‌وه و له‌راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، “گفتوگۆ دەربارەی ئامادەسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی لێکەوتە ئابورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی ڕوسیا-ئۆکرانیا کرا، بەتایبەتی لە بواری هاوردەکردنی گەنم و بەرهەم و پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگیی ئامادەسازی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان تاکو بارگرانی نەبونی بەرهەمە خۆراکییەکان یان گرانبونیان لە سەر هاوڵاتییان دروست نەبێت”.