لە ناوچەیەیەکی هەرێم تەرمێک بە سووتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە ناوچەیەیەکی هەرێم تەرمێک بە سووتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ

لە ناوچەیەیەکی هەرێم تەرمێک بە سووتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە ناوچەیەیەکی هەرێم تەرمێک بە سووتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی رانیە نزیک بەنداوی دووکان تەرمێک بەسوتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ و دەشڵێت، “پێدەچێت تەرمەکە لە رەگەزی مێ بێت.”


کەمێک بەر لە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تەرمێک بە سووتاوی کە خرابووە ژێر گڵ دۆزرایەوە و دوای دەرهێنانەوەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری رانیە.

باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان پێدەچێت تەرمەکە لە رەگەزی مێ بێت.

دەشڵێت، “بە مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی گەیشتن بە تەواوی وردەکارییەکان، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامییان هەیە.