لە چوارچێوەی رێککەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە ماوەی یەک هەفتەدا 305 هەزار و 458 تۆن دانەوێڵە لە رێگەی 10 کەشتی بازرگانییەوە بە شێوەیەکی پارێزراو لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە گواستراونەتەوە.
دوای رێككهوتنهكه لە 27ی تەمووزدا ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش به نێوهندگیری توركیا لە ئیستانبوڵ کرایەوە، کە کاری بەڕێوەبردن و چاودێرییکردنی هەناردەی دانەوێڵە و بەرهەمە خۆراکییەکانی دیکەی ئۆکرانیایە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئاژانسی هەواڵی ئهنادۆڵ بڵاویكردهوه، ئەو کەشتییانەی بە باری دانەوێڵەوە ئۆکرانیا جێدەهێڵن، لەو شوێنەی لە دەروازەی گەرووی ئیستانبوڵ بۆیان تەرخان کراوە، لەنگەر دەگرن، لەلایەن ناوەندە هاوبەشەکەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت، پاشان بەرەو بەندەرە دیاریکراوەکان بەڕێدەکەون، یەکەم کەشتیش لە 1ی ئابدا لە ئۆکرانیاوە کەوتەڕێ.
بهگوێرهی رێككهوتنهكه 4 کەشتی کە 170 هەزار و 458 تۆن گەنمەشامییان هەڵگرتووە، لە ئۆکرانیاوە دهگەنە بەندەرەکانی تورکیا، یەکەم کەشتیشیان لە 5ی ئابدا گەیشتە بەندەری دەرینجەی شاری کۆجائهلی کە 12 هەزار تۆن گەنمەشامی هەڵگرتبوو.
لە ماوەی ئەم هەفتەیەشدا 6 کەشتی دیکە لە ئۆکرانیاوە دەگەنە وڵاتانی ئیتاڵیا، چین، ئیرلەندا، بەریتانیا و لوبنان. ئەو کەشتییەی بەرەو لوبنان لە 1ی ئابدا لە بەندەری ئۆدێساوە بەڕێکەوتبوو، یەکەم کەشتی ئۆکرانی بوو، دوای رێككهوتنهكه به ئاڵای وڵاتی سیرالیۆنهوه 27 هەزار تۆن گەنمەشامی هەڵگرتبووە.
هاوكات 2 کەشتی دیکەی گەنمەشامیش، کە یەکێکیان بەرەو ئیرلەندا و ئەوی دیکەیان بەرەو بەریتانیا کەوتووەتەڕێ، رۆژی 5ی ئاب بەندەرەکانی ئۆکرانیایان بەجێهێشت.