لە ئهنجامی ئهو ئۆپەراسیۆنەدا کە پۆلیسی فیدراڵیی عێراق بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری شاری کەرکوک دەستیپێکردووە، سێ حەشارگەی رێکخراوەکە خاپوورکران.
لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایەن شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە حکوومەتی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری شارەکە دەستپێکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا سێ حەشارگەی رێکخراوەکە خاپوورکراوە و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک، تەقەمەنی و پێداویستیی رۆژانه لە ناوچەکەدا گیراوە.
ھەروەھا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارەیەک پارچە چەک کە لەلایەن تیرۆریستە نیشانشکێنەکانەوە بەکاردەھێندرا، لە نێو قامیشەکانی گوندەوارەکاندا دۆزراونهتەوە.