لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست بە فڕۆشتنی دۆلار بە نرخی نوێ دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست بە فڕۆشتنی دۆلار بە نرخی نوێ دەکرێت

لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست بە فڕۆشتنی دۆلار بە نرخی نوێ دەکرێت

شوبات 14, 2023 12:47
لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست بە فڕۆشتنی دۆلار بە نرخی نوێ دەکرێت
0

لایک

د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، “هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌شتیاران ده‌توانن له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی لقی سلێمانی RTی بانكه‌وه‌ به‌پێی مه‌رجه‌كانی بانكی ناوه‌ندی تا بڕی حه‌وت هه‌زار دۆلار وه‌ربگرن”.

د. نه‌رمین مه‌عروف له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “له‌دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بانكی ناوه‌ندی به‌فرۆشتنی دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی به‌ گه‌شتیاران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر، دوێنێ بڕیاره‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر چووه‌ بواری جێبه‌جێكرنه‌وه‌”.

وتیشی، “ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه‌ رێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلار له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ته‌واوكرا و گه‌شتیارانی ده‌توانن له‌رێگه‌ی لقی سلێمانی RTی بانكه‌وه‌ به‌پێی مه‌رجه‌كانی بانكی ناوه‌ندی تا بڕی حه‌وت هه‌زار دۆلار به‌نرخی به‌فه‌رمی و واته‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 132 هه‌زار دینار سوودمه‌ندبن له‌م كارئاسانییه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر نرخی دۆلار و دابینكردنی به‌شێک له‌ داخوازی هاووڵاتیان بۆ كڕینی دۆلار”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “هاووڵاتیانی سلێمانی دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ هه‌بوونی رێگری و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م بڕیاره‌ ده‌كه‌ن له‌ سلێمانی دووره‌ له‌راستییه‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جگه‌ له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر له‌ ده‌روازه‌ی (ئیبراهیم خه‌لیل)ش جێبه‌جێده‌كرێت”.