وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تێکچوونی دۆخی هاوڵاتییانی بەهۆی خۆڵبارینەوە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق حاڵەتێکی گیان لەدەستدانی بە هۆی خۆڵبارینەوە لەبەغدادی پایتەخت راگەیاند و تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار کەسی تر بەهۆی هەناسەتەنگییەوە رویان نەخۆشخانەکان کردووە.
شایەنی باسە بەپێی زانیارییەکان، لە پارێزگای کەربەلا زۆرترین حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراوە و گەیشتوەتە زیاتر لە هەزار حاڵەت، تەندروستی پارێزگاکەش جەخت لەوە دەکاتەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین لە دوێنێوە روی لە پارێزگاکانی عێراق کردووە و ئەمڕۆش شەپۆلەکە گەیشتە پارێزگاکانی هەرێم.