لە شەقامێکی سلێمانی شەڕە تەقە دروست دەبێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە شەقامێکی سلێمانی شەڕە تەقە دروست دەبێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە

لە شەقامێکی سلێمانی شەڕە تەقە دروست دەبێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە

هەردوو لایەنە تەقەکەرەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
لە شەقامێکی سلێمانی شەڕە تەقە دروست دەبێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

لە شەقامی 60 مەتریی (بازنەیی مەلیک مەحمود لە نزیک نەخۆشخانەی هەرێم) لە شاری سلێمانی رووداوێکی شەڕەتەقە دروستبوو و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراو و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-05-2022 کاتژمێر 07:00ـی ئێوارە لە رووداوێکی تەقەکردن لەسەر شەقامی 60 مەتریی سلێمانی کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سەریهەڵداوە، کەسێک کوژراوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

جێی باسە، هەردوو لایەنە تەقەکەرەکە دەستگیرکراون. دوو ئۆتۆمبێلیش لە شوێنی رووداوەکە هەن کە شوێنی فیشەکیان پێوەیە و هێزەکانی پۆلیسیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.