“لە شەش مانگی رابردوو 13 منداڵ لە فەڵەستین کوژراون”

“لە شەش مانگی رابردوو 13 منداڵ لە فەڵەستین کوژراون”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
“لە شەش مانگی رابردوو 13 منداڵ لە فەڵەستین کوژراون”
0

لایک

رێکخراوی یونسێف ـی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 13 منداڵ بەهۆی پێکدادانەکانەوە کوژراون.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەدیل خەزر، بەڕێوەبەری ناوچەیی یونسێف بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باشوور ئاماژەی بەوەدا کە منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لە نزیک بێت لەحم کوژراوە. ئەو سێیەم منداڵی فەڵەستینییە کە لەماوەی یەک هەفتەدا کوژرابێت.

ئەو وتیشی، “هەروەها 13 منداڵ لەماوەی شەش مانگی رابردوو لە کەناراوی رۆژئاوا کوژراوە. منداڵ هەر منداڵە بۆیە پێویستە بەر لە هەموو شتێک مافەکانی پارێزراو بێت”.