لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 3 ملیۆن و 800 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 3 ملیۆن و 800 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 3 ملیۆن و 800 هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە كە دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە هەرێم ئاماری ئەو گەشتیارانەی خستووەتەڕوو كە لەر رێكەوتی 01ـی كانوونی دووەمی 2022 تاكو01ـئ ئابی 2022، سێ ملیۆن و 779 هه‌زار و 656 گه‌شتیار بە ‌مەبەستی گەشتیاریی هاتوونەتە هەرێم و سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانیان كردووە.

بەگوێرەی داتاکانی دەستەی گەشتوگوزار، 85٪ـی گەشتیارەکان، لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون و 15٪ـکەی دیکەشیان، گەشتیاری بیانی بوون.

سەبارەت بە بەرنامەو كار و پڕۆژەكانی داهاتووی حکومەت لە ڕووی گەشتیارییەوە، رۆژی 05ـی حوزەیرانی 2022، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، راپۆرتێکی 17 خاڵی پێشکەشکرد بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری و حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، وەزارەتەکان هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار، لەو چوارچێوەیەشدا ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ی ئاماده‌كردووه،‌ زیادكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا.