لە ئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هێزێکی نیمچەسەربازییە لە سوودان، 56 مەدەنی گیانیان لەدەستدا و 595 مەدەنیش برینداربوون.
لیژنەی ناوەندی پزیشکانی سوودان لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لە ئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت و شارەکانی دیکەی سوودان، 56 مەدەنی کوژران و 595 کەسیش برینداربوون.
لیژنەی ناوەندی پزیشکانی سوودان داوای کردووە، دەستبەجێ ژیرانە کێشەکان چارەسەر بکرێن و پێکدادانەکان رابگیرێن، هەروەها رێڕەوی ئاسایشپارێزراو بکرێتەوە بۆ گواستنەوەی گیرخواردن بۆ ناوچەی پارێزراو و گەیاندنی فریاگوزاری سەرەتایی بە برینداران و دەستبەسەرکراوانیش ئازاد بکرێن.
ناکۆکییەکان بەهۆی چاکسازیی سەربازیی کە داوا دەکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا بخرێتە سەر سوپا، ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو هێزەی بەدوای خۆیدا هێنا و دوێنێ ناکۆکییەکان گەیشتنە ئەوەی هێز بەرامبەر یەکتر بهێنن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی