لە سلێمانی منداڵێک سۆندەی موغەزی لە ملی خۆی دەئاڵێنێت و گیانی له‌ده‌ستدا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە سلێمانی منداڵێک سۆندەی موغەزی لە ملی خۆی دەئاڵێنێت و گیانی له‌ده‌ستدا

لە سلێمانی منداڵێک سۆندەی موغەزی لە ملی خۆی دەئاڵێنێت و گیانی له‌ده‌ستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
لە سلێمانی منداڵێک سۆندەی موغەزی لە ملی خۆی دەئاڵێنێت و گیانی له‌ده‌ستدا
0

لایک

دوای ئەوەی دوێنی شەممە منداڵێک لەکاتی یاریکردن بە سۆندەی موغەزی لە ملی ئاڵا و دۆخی تەندروستیی تێکچوو و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

گەنجێک بە ناوی رێکار کە ئامۆزای منداڵەکەیە بەمیدیاکانی راگەیەیاند، “دوێنێ شەممە خوشکی ئەو منداڵە نەخۆش بووە و دایکی بردوویەتییە نەخۆشخانە، لەو کاتەدا منداڵەکە لە خوێندنگە گەڕاوەتەوە و بەتەنها لەماڵەوە بووە یاری بە سۆندەی ئاوی موغەزی کردووە کە بۆ خوشکەکەی داندراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سۆندەکە لە ملی منداڵەکە گیربووە و لەبەرئەوەی بەتەنها لەماڵەوە بووە نەیتوانیوە بیکاتەوە، تا ئەو کاتەی دایکی گەڕاوەتەوە و بەپەلە گەیاندوویەتییە نەخۆشخانە”.

باسی لەوەش کرد، “منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵان بووە و خوێندکار بووە، بەهۆی نەمانی ئۆکسیجینەوە مێشکی لەکارکەوتبوو، بەڵام دڵی بە رێژەی 30% کاری دەکرد، تا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا”.