کۆمپانیای فڕۆکەوانی سعوودیە، یەکەمین گەشتی ناوخۆیی وڵاتەکەی بە تیمێکەوە ئەنجامدا کەسەرجەمیان ژن بوون.
عیماد ئەسکەندەرانی وتەبێژی کۆمپانیای فلای ئادیل، سەبارەت بە گەشتەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
عیماد ئەسکەندەرانی رایگەیاندووە، یەکەمین گەشتی ئاسمانی کۆمپانیاکەمان کە سەرجەم تیمی فڕۆکەوانییەکە لە ژن پێکهاتبوون، لە گەشتێکی ناوخۆیی نێوان(ریاز- جەددە) ئەنجامدراوە.
وتیشی،”حەوت تیمی فڕۆکەوانییەکە، یاریدەدەری فڕۆکەوان، سعودی بوون و کاپتنی فڕۆکەکەش ژنێکی بیانی بووە”.
لای خۆشییەوە دەستەی گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە سعوودیە هەواڵەی پشتراست کردەوە و رایگەیاند، رۆڵی ژنان لە کەرتی فڕۆکەوانی لەم ساڵانەی دواییدا فراوان بووە.