“لە ساڵی 2022دا حەوت ملیۆن کەس عەمرەیان ئەنجامداوە”

“لە ساڵی 2022دا حەوت ملیۆن کەس عەمرەیان ئەنجامداوە”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
“لە ساڵی 2022دا حەوت ملیۆن کەس عەمرەیان ئەنجامداوە”
0

لایک

سعوودیە رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی 2022دا، عەمرەیان ئەنجامداوە، حەوت ملیۆن کەس بووە.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە، راگەیەندراوی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیەی لەمبارەیەوە بڵاو کردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی رابردوودا، عەمرەیان ئەنجامداوە حەوت ملیۆن کەس بووە، هەروەها چوار ملیۆن کەس بە ڤیزەی عەمرە چوونەتە ئەو وڵاتە (سعوودیە).

بە جەختکردنەوە لەوەی کە وەزارەتی حەج و عەمرە بەردەوامە لە کارکردن بۆ ئاسانکاریکردن بۆ ئەو کەسانەی کە نیازی ئەنجامدانی عەمرەیان هەیە لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە ماوەی ڤیزەی عەمرە لە 30 رۆژەوە زیادکراوە بۆ 90 رۆژ.

سعوودیە ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی ٢٠٣٠، میوانداری ٣٠ ملیۆن عومرەکار بکات.