بەبۆنەی ٧ی تشرینی یەکەم، ساڵیادی جەژنی نەتەوەیی تورکمان، حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی راگەیەنداوێکی بڵاوکردەوە.
حەسەن توران لە راگەیەندراوەکەیدا رایگەیاندوە، “پیرۆزبایی لە رۆڵەکانی گەلی تورکمانی دەکەین بەبۆنەی ساڵیادی جەژنی نەتەوەیی تورکمان، کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧دا بڕیاری لەبارەوە درا”.
هاوکات توران ئاماژەی بەوەکردووە، “گەلی تورکمان کە سێیەم پێکهاتەی سەرەکی عێراقە، لە سێبەری عێراقێکی یەکگرتوودا، کە تێیدا مافی پێکهاتەکان رێزیان لێدەگیرێت، بەردەوامە لە خەباتی نەتەوەیی خۆیان بۆ پاراستنی شوناسەکەیان. یەکگرتنەوەی دەنگی تورکمان کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لە ژێر ئاڵای بەرەی تورکمانی عێراقدا بەدەست هات، لە ڕێگەی کۆبوونەوەکانی هێزە سیاسییەکانی تورکمان لە شاری هەولێر مایەی شانازییە بۆ مێژووی سیاسیی تورکمانانی عێراق”.
لە ژێر رۆشنایی ئەو قەیرانە سیاسیەی کە وڵات پێیدا تێدەپەرێت، تورکمانەکان پابەندی نیشتمانی خۆیان نوێ دەکەنەوە بە دیالۆگ و هاوبەشی، و نوێنەرایەتیی داهاتووی حکومەت، و هەوڵدان لەگەڵ هاوبەشەکانی میللەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە، بۆپاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون، یەکگرتنەوەی وتە و یەکخستنی ریزەکانمان تاکە دڵنیاییە کە تێیدا دەتوانین مافە ڕەواکانمان بەدەست بهێنین. هەروەها ئاوارەکانی تورکمان دەبێت بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و ناوچە تورکمانەکان ئاوەدان بکەنەوە و خزمەتگوزارییەکان لە ناوچەکانیان پەرەپێبدرێت.
سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق رۆڵی حزب و لێهاتوویی نوێنەران و كەسایەتی و هەموو گەلی توركمانی لە بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری و رێگریکردن لەپەراوێزخستنیان و پاراستنی ئامادەیی توركمان لە سەرجەم كۆڕبەندە نیشتمانییەكان لە هەموو بوارەكاندا بەرز نرخاند. ئاماژەی بەوەشکرد نەتەوەی تورکمان پێکهاتەیەکی سەرەکی گەلی عێراقە و ئەوان لەسەر پەیمانێکی هەمیشەیین لە بەرگریکردن لە یەکڕیزی عێراق و پاراستنی سەروەری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.