لە رێوڕەسمی یادی ئەنفال لە چەمچەماڵ گرژیی دروستبوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لە رێوڕەسمی یادی ئەنفال لە چەمچەماڵ گرژیی دروستبوو

لە رێوڕەسمی یادی ئەنفال لە چەمچەماڵ گرژیی دروستبوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
لە رێوڕەسمی یادی ئەنفال لە چەمچەماڵ گرژیی دروستبوو
0

لایک

بەشێک لە كەسوكاری ئەنفالكراوان لە چەمچەماڵ رێگەیان نەدا وەزیری شەهیدان وتار پێشكەش بكات لە رێوڕەسمی تایبەت بە یادی ئەنفال و دەریانكرد.

ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ و لە رێوڕەسمی تایبەت بە یادی ئەنفالدا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، كەسوكاری قوربانییان رێگەیان نەدا عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وتار پێشكەشبكات، لەسەر سەكۆی خوێندنەوەی وتار وەزیرەكە هێنرایە خوارەوە، دواتر وەزیرەكە ناچار كرا رێوڕەسمەكە جێبهێڵێت.

بەشێک لە كەسوكاری ناڕازیی ئەنفالكراوان بەردیان گرتە وەزیرەكە، هێزە ئەمنییەكان بەزۆر توانییان وەزیرەكە لەناو خەڵكە ناڕازییەكە دەرباز بكەن و بیبەنە ناو بینای مۆنۆمێنتی ئەنفال.

بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەوە رێوڕەسمەكە ڕاگیرا.

ئەمڕۆ 34ساڵ بەسەر یادی ئەنفالدا تێدەپەڕێت، لەساڵی 1989، رژێمی پێشوی بەعس بە شەش قۆناغ دەستی بە پرۆسەی ئەنفالکرد، کەبەهۆیەوە زیاتر لە سەد و هەشتا و دووهەزار کەس ئەنفالکران.


تائێستا ئێسک و پروسکی ژمارەیەک لە ئەنفالکراوان نەدۆزراونەتەوە و حکومەتی عێرایش قەرەبووی کەسوکارەکانیانی نەکردوەتەوە.