بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر(ئەربیل) ئاماری ئەو گەشتیارانەی ئاشکراکرد کە سەردانی سەنتەری شارەکەیان کردوە.
ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند، لە سێ رۆژی جەژندا زیاتر لە (138) هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كردوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری عێراقی و بیانی ڕویان لە هەرێم كردوە.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر راشیگەیاند، تەنیا لە سێ رۆژەكەی جەژندا زیاتر لە (138) هەزار گەشتیاری ناوخۆی كوردستان و عێراق سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كرد و زیاتر لە (1700) شوێنی مانەوە و نوستنیان بۆ دابین كراوە.