لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا و دووی دیکەش برینداربوون
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا و دووی دیکەش برینداربوون

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا و دووی دیکەش برینداربوون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا و دووی دیکەش برینداربوون
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی كۆیه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی سماقوڵی نزیک گوندی سوسێ كه‌سێک گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سیش برینداربوون.

ئەمرۆ دووشەممە 26-09-2022 ، رووداوێكی هاتووچۆ لە رێگەی “کۆیە ـ ھەولێر(ئەربیل)” بە دۆڵی سماقوڵی نزیک گوندی سوسێ، له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی ھۆندا ئەلەنترا و بارهه‌ڵگر مێرسیدس روویداوه‌، لە ئەنجامدا شۆفێری ھەردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ برینداربوون و سەرنشینێكیش كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌ ھۆنداکەدا‌ گیانی لە دەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ھۆکاری رووداوەکە تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌ بووه‌ له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌كه‌وه‌ کە شۆفێرەکەی خەڵکی وڵاتی تورکیایە.

د. كامه‌ران عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كۆیه‌ تایبەت بە رووداوەکە راگه‌یاند، برینداران و ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ نه‌هێنراوه‌ته‌ ته‌ندروستی كۆیه‌ به‌ڵكو ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراون، چونكه‌ له‌ هه‌ولێر نزیكتره‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێگه‌ی کۆیە ـ ھەولێر بە دۆڵی سماقوڵی خراپه‌ و ئێستا بارهه‌ڵگره‌كانیش له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌ڕۆن، له‌كاتێكدا پێشتر له‌ رێگه‌ی كۆیه‌دا ده‌ڕۆیشتن، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كۆیه‌وه‌ رێگه‌ی كۆیه‌ به‌كارناهێنن.