لە سنووری ناحیەی هەریر رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی ئەوەی سووتاون، ناسنامەیان دیار نییە. جگە لەوەش حەوت کەسی دیکە بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە.
کاروان کەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە میدیاکانی راگەیاند، “لە دەشتی هەریر لەسەر رێگەی سەرەکیی هەولێر، دوو ئۆتۆمبێل تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە سووتاون، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا سووتاون.”
جگە لەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە رایگەیاند، حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون، برینی یەکێکیان سەختە.