ئه‌مڕۆ هه‌ینی، قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، لە ئەنجامی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له بانی مه‌قان هاووڵاتییەکی ته‌مه‌ن 43 ساڵ کوژراوە و تەقەکەرەکەش لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دەستگیرکراوە.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو كاتژمێر 01:30 له بانی مه‌قان به‌هۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە هاووڵاتیه‌ک به‌ناوی جومعه عه‌لی عومه‌ر له‌دایكبووی 1979 كۆتایی به‌ژیانی هات، ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ به‌فه‌رمانی دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
قائیمقامیهتییەکە راشیگه‌یاندووه، “دڵنیایی ده‌ده‌ین به هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌مان كه هێزه ئه‌منیه‌كانمان ناهێڵن هیچ تۆمهتبارێه به ئازادی بمێنێته‌وه و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، ده‌ستخۆشی له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین و پشتیوان و هاوكارین بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا له سنووره‌كه‌دا”.