لە رووداوێکی تەقەکردندا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی کەنەدی گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی تەقەکردندا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی کەنەدی گیانیان لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لە رووداوێکی تەقەکردندا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی کەنەدی گیانیان لەدەستدا
0

لایک

لە شاری لانگلی ـی کەنەدا بەهۆی رووداوی تەقەکردنەوە بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی کەنەدی گیانیان لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا ژمارەکە ئاشکرا نەکراوە.

لەوبارەیەوە رێبێکا پارسلۆو، وتەبێژی پۆلیسی سوارچاکی شاهانەی کەنەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە رووداوێکی تەقەکردندا ژمارەیەکی زۆر خەڵک گیانیان لەدەستداوە کە هەموویان خەڵکی کەمدەرامەت و بێماڵن و رووداوەکە کاتژمێر 6ـی ئێوارە روویداوە.

شایەنی باسە وتەبێژەکە باسی لەوەشکردووە کە هێرشکارەکە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پۆلیسدایە و هیچ زانیارییەکی لەبارەی ژمارەی کوژراو نەداوە.

دوا بەدوای راگەیاندنی هێرشەکە، پۆلیسی کەنەدا ناوچەکەی ئابلوقە داوە و بە رێگەی نامەی تەلەفۆنەوە داوایکردووە خەڵک بگەرێنەوە بۆ ماڵەکانیان.

پارسلۆو باسی لەوەشکردووە کە ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، سەرجەمیان خەڵکی سەرشەقام و کەمدەرامەتن.