لە رووداوێکی تەقەکردندا لە نیویۆرک 13 کەس برینداربوون
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • لە رووداوێکی تەقەکردندا لە نیویۆرک 13 کەس برینداربوون

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە نیویۆرک 13 کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ لە وێستگەی میترۆی بروکلین لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا رووداوێکی تەقەکردن روویداو لە ئەنجامدا  13 کەس برینداربوون، پۆلیسی ویلایەتەکەش رایگەیاند، دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە نیویۆرک 13 کەس برینداربوون
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە وێستگەی میترۆی بروکلین لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا رووداوێکی تەقەکردن روویداو لە ئەنجامدا  13 کەس برینداربوون، پۆلیسی ویلایەتەکەش رایگەیاند، دەستییان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

پۆلیسی نیویۆرک بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دەستڕێژی گولـلە لەناو وێستگەی میترۆی بروکلین کراوە، لە ئەنجامدا 13 کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدەری هێرشەکە هەڵاتوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، هەروەها لەئێستادا مەترسی لەسەر وێستگەکە نەماوە و داواش لە هاووڵاتیان دەکەن لەو ناوچەیە دوور بکەونەوە.

پۆلیسی نیویۆرک دەڵێت، لەکاتی رووداوەکەدا کەسێک بۆمبێکی چێنراوی هەڵداوەتە ناو وێستگەی میترۆی بروکلین و دواتریش دەستڕێژی گولـلەی کردوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش تۆمەتبارەکە جلوبەرگی کرێکاری درووستکردنی باڵەخانەی لەبەردا بوە.