لە دوای بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش و هاتای زیاتر لە حەوت هەزار پاشلەرزە روویداوە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • لە دوای بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش و هاتای زیاتر لە حەوت هەزار پاشلەرزە روویداوە

لە دوای بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش و هاتای زیاتر لە حەوت هەزار پاشلەرزە روویداوە

شوبات 21, 2023 22:46
لە دوای بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش و هاتای زیاتر لە حەوت هەزار پاشلەرزە روویداوە
0

لایک

ئۆرهان تاتار، بەڕێوەبەری گشتیی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لە سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (AFAD) رایگەیاند، لەو حەوت هەزار و 242 پاشلەرزەیەی کە لە دوای بوومەلەرزەکانی هەردوو پارێزگای قەهرەمانمەڕەش و هاتای روویداوە گوڕی 41 یان لە نێوان پێنج بۆ شەش پلە بووە و 450 پاشلەرزەش گوڕی لە نێوان چوار بۆ پێنج پلە بووە.

ئۆرهان تاتار لە تەلاری سەرۆکایەتی ئافاد کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سەبارەت بەو بوومەلەرزەی کە دوێنی لە هاتای روویدا، ئەنجامدا.

تاتار وتی: “ئەگەر ئەو سێ بوومەلەرزە جیاوازە لە بەرچاو بگرین ئەوە تاکو ئێستا کۆی گشتیی ئەو پاشلەرزانەی روویداوە گەیشتووەتە حەوت هەزار و 242 دانە. ئەمە ژمارەیەکی زۆر جیددیە. لەو حەوت هەزار و 242 پاشلەرزەیە گوڕی 41 یان لە نێوان پێنج بۆ شەش پلە بووە و 450 پاشلەرزەش گوڕەکەیان لە نێوان چوار بۆ پێنج پلە بووە. هەر بۆیە بوومەلەرزەیەکی بەو گەورەییە سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە ناوچەکەدان هەستی پێدەکەن”.

ئۆرهان تاتار ئەوەشی خستەڕوو کە بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش پێنج بەشی درزی جیاوازی لە ناوچەی درزی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو شکاندووە و بە درێژایی 400 کیلۆمەتر بچڕان و درزی درووستکردووە و رایگەیاند لە ئەنجامی ئەمەشدا نزیکەی 7،2 – 7،3 مەتر لە گۆڕانکاری لە توێكڵی زەوی روویداوە.

En az 10 karakter gerekli