سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، کەسێک گیانی لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار، ئەمڕۆ هەینی 10ـی 6ـی 2022، بۆمبێکی جێندراو لە گوندی ئوم حونتە ـی سەر بە ناحیەی جەلەولا کە لەسەر رێگای کشتوکاڵی چێندرابوو، بەرەوڕووی تراکتۆرێکدا تەقییەوە و لەئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 5 کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
لە ئێستادا ناوچەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کێوماڵ دەکرێت و دوای رووداوەکە، برینداران بۆ نەخۆشخانەی جەلەولا گواستراونەتەوە.