سەرچاوەیەکی ئەمنی له‌به‌غداد رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئەمڕۆ دوووشەممە هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە کاتی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوەڕاستی بەغداد کوژراوە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، “له‌شه‌قامی پیشه‌سازی له به‌غدادی پایته‌خت، له‌هێرشێکی چەکداریدا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی كراوه‌ته ئامانج کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە ناویدا بووه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، “له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا كه ده‌ستڕێژی گوللـه بوه ئه‌و هاووڵاتیه ئه‌مریكیه به‌سه‌ختی برینداربووه، پاش گه‌یاندنیشی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای روداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونیان ده‌ستپێكردوه، تا ئێستاش بكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و تاوانه نه‌ناسراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه كراوه‌ته‌وه.