وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 36 ھەزار لیتر نەوتی بەقاچاغبراوی لە پارێزگای بەغداد راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، کە ھێزە ئەمنییەکان لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای بەغداد، دەستیان بەسەر سێ تانکەردا گرتووە کە نەوتی قاچاغیان تیادا بارکرابوو.
راشیگەیاندووە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستبەسەر 36 ھەزار لیتر نەوتی بەقاچاغبراودا گیراوە و شۆفێری تانکەرەکانیش دەستگیرکراون.
جێی باسە، بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێڕەوی یاسایی بەرامبەریان، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.