لە بەغداد دیداری ئابووری و بازرگانی عێراق-میسر بەڕێوەچوو
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • لە بەغداد دیداری ئابووری و بازرگانی عێراق-میسر بەڕێوەچوو

لە بەغداد دیداری ئابووری و بازرگانی عێراق-میسر بەڕێوەچوو

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
لە بەغداد دیداری ئابووری و بازرگانی عێراق-میسر بەڕێوەچوو
0

لایک

بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مستەفا مەدبولی، سەرۆکوەزیرانی میسر لە بەغداد دیداری ئابووری و بازرگانی عێراق-میسر بەڕێوەچوو.

 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە کازمی لە میانی دیدارەکە وتەیەکی پێشکەش کردووە و تیایدا رایگەیاندووە کە حکوومەتەکەی رژدە لەسەر بەرەپێشبردنی کەرتی تایبەت لە عێراق لە قۆناغی ئێستادا، هاوکات خواستی ئەوەی هەیە سوود لە ئەزموونی میسر لە بواری چاکسازی دارایی و ئابووری.

کازمی رایگەیاندووە کە ئەو قەیرانەی کە ئێستا عێراق پێیدرا تێپەڕدەبێت بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمەش هانی حکوومەی داوە کە پلانی دیراسەکراو بۆ چاکسازی ئابووری دابڕێژێت و پاڵشتی کەرتی تایبەت بکات، تاوەکو ببێتە فاکتەرێکی کاریگەر لەسەر پڕۆژەکانی گەشەپێدان و چالاککردنی بازاڕی ناوخۆ.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمبارەیەوە ئاماژەی بە پرۆژەی پەڕەی سپی کردووە کە حکوومەت بە ئاراستەی چاکسازی دارایی کاری لەسەر دەکات و رایگەیاندووە کە ئەو هەنگاوە نەخشەرێگایەکی روونە بەو ئاراستەیەدا.

مستەفا کازمی جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکوومەتەکەی پابەندە بە پەرەپێدان بە هاوبەشی وڵاتەکەی لەگەڵ میسر و جیددیە لە کارکردن بە ئاراستەی رەخساندنی کەشی گونجاو بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هاتنی کۆمپانیا میسرییەکان بۆ عێراق.

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە هاوتا میسرییەکەی کردووە قاهیرە ئاسنکاری بکات بۆ چوونی پیاوانی کاری عێراق بۆ میسر.

مستەفا کازمی جەختی لە گرنگی کۆبوونەوەکە کردووەتەوە و رایگەیاندووە کە ئەو هەنگاوە خاڵی وەرچەرخانە لە پەرەپێدانی هەماهەنگی ئابووری لە نێوان بەغدا و قاهیرە و هاوکات دەبێتە هۆی فراوانترکردنی رەخساندنی هەلی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان بۆ پیاوانی کار لە عێراق و میسر.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازیی لێکرا و دواتر کازمی و مەدبولی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی شاندی ھەردوو حکوومەتی عێراق و میسر-یان کرد.

دواتر بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی و مستەفا مەدبولی، لە رێوەڕەسمێکدا، ١٥ یاداشتی لێتێگەیشتن و بەرنامەی ھەماھەنگی لە بوارەکانی گواستنەوە، سامانی ئاوم تەندروستیی، ژینگە، داد، وەبەرھێنان، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێکردن، پیشەسازیی، بازرگانی و دارایی لە نێوان بەغدا و قاھیرە لە نێوان وەزیرە پەیوەندارەکانی ھەردوو وڵات واژوو کراون.