دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، كەسێكی بە رەگەز عێراقی لە وێستگەیەكی میترۆ بە چەقۆ هێرشیكردووەتە سەر خەڵک و پێنج كەسی بریندار كرد.
هێربەرت رۆڵ، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، بە گوێرەی زانیارییە بەردەستەكان كەسێكی عێراقی تەمەن 31 ساڵ، دانیشتووی باكووری راینە لە ڤستڤالیا هێرشیكردووەتە سەر پێنج كەسی ئەڵمانی، بەسووكی برینداریكردوون.
وتیشی، لە ئێستادا خەریكی لێكۆڵینەوەین كە ئایا ئەم هێرشە بیری توندڕەوی لە پشتەوەیە، یاخوود هۆكاری دیكەیە.