لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئیسرائیل لە کەرتی رۆژئاوای غەززە، هاووڵاتییەکی فەڵەستینی کوژرا و 16 ـی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی گەیشتنی سەربازانی ئیسرائیلی داگیرکەر بۆ جنین و تەقەکردنیان، هاووڵاتییەکی فەڵەستینی تەمەن 29 ساڵ شەهید بوو و 16 کەسی دیکەش برینداربوون”.
پێشتریش لە 7ـی نیسانی ئەمساڵدا سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو، لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆسەر ماڵێک لە جنین، سێ هاووڵاتی فەڵەستینی کوژران.